کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

سەپاندنی سزای ١٥ ساڵ دوورخرانەوە بەسەر چالاکێکی سیاسی شاری پیرانشار

سەپاندنی سزای ١٥ ساڵ دوورخرانەوە بەسەر چالاکێکی سیاسی شاری پیرانشار

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، “محەممەد مورادی” بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە سزای ١٥ ساڵ دوورخرانەوە بۆ شارۆچکەی “چورزەق”ی سەر بە پارێزگای زەنجانی بە سەردا سەپا و ئەم سزایە لەلایەن بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی نەغەدەوە بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو پێشتر بۆ ماوەی شەش مانگ ئەندامی حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم بووە کە لە مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی لەو حیزبە جیا بووەتەوە و لە سنووری کێلێی سەردەشت خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە و دواتر لە ڕێگای هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دۆسیەیەکیان بۆ ناوبراو کردووەتەوە و وایان نیشان داوە کە محەممەد لە کاتێکدا ٣ چەکی پێ بووە دەستبەسەر کراوە. جێگای ئاماژەیە، پێشتر دادگای ڕژیم بۆ ڕەزامەندی لەسەر ئازادی کاتیی” محەممەد مورادی” کە ماوەی ٤ ساڵە بێ مافی مرەخەسی لە زیندانی نەغەدە ڕاگیراوە، داوای بارمتەی ٨ ملیار تمەنی کردووە.