کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر چالاکێکی سیاسی

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر چالاکێکی سیاسی 1

بەندکراوێکی سیاسیی بە ناویفیرووز مووسالووخەڵکی شارۆچکەیقوتووریشاری خۆی، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە تۆمەتیموحاربه لە ڕێگەی ئەندامەتیی لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیبە ئێعدام مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە چەند ساڵ ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بووە و پاش گەڕانەوە بۆ ئێران لە لایەن هێزەئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر کرابوو. ئەو هاووڵاتییە ڕێکەوتی ٢٠ی مانگی پووشپەڕی ساڵی ٩٨ی هەتاوی، پاش خۆناساندنی بە سپای سەردەشت دەسبەسەر و دواتر بۆ یەکێک لە زیندانە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی سپای ورمێ گوازرابووەوە. ناوبراو لە حاڵێکدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو کە بەرپرسانی سپای پاسداران بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندبوو کە کوڕەکەیان پاش چەند ڕۆژ لێپرسینەوە ئازاد دەکرێت.