لهماهوی ڕۆژانی ڕابردوودا، “موسلیم سەعیدپوور” چالاکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئهو شارەوه سزای یەک ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.
بەپێی ڕاپۆرتهكان، “موسلیم سەعیدپوور” خەڵکی گوندی “تەنگیسەر”ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆ و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ڕژیمهوه بە سەرۆکایەتیی دادوەر “سەعیدی” به تۆمهتی “تهبلیغ دژی نیزام”، سزای یەک ساڵ بەندکرانی تهعلیقی بەسەردا سەپاوە. جێگای ئاماژهیه كه ئەو چالاکە مەدەنییە، ڕۆژێک پاش مانگرتنی گشتیی شاری سنە بە نیشانەی ناڕەزایەتی سهبارهت به ئێعدامی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی ڕامین حوسێن پەناهی، زانیار و لوقمان مورادی، دەستبەسەر کرابوو.