کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی سزای زیندان بەسەر “شیلان کوردستانی” چالاکی مه‌ده‌نی سنه‌

“شیلان کوردستانی”، چالاکی بواری ژنان و خەڵکی شاری سنە کە لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامیه‌وه‌، سزای ٤٠ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، “شیلان کوردستانی”، وەرگێڕ و چالاکی مافەکانی ژنان لە کۆتاییی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنه‌ بە سەرۆکایەتیی دادوەر “سەعیدی”، بە تۆمەتی “ئەندامەتی له‌ گرووپی نایاسایی ژیوانۆ” سزای دوو ساڵ و ٩ مانگ بەندکردن و هەروەها بە تۆمەتی “ته‌بلیغ دژی نیزام” سزای ٧ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە و زۆرترین حوكمه‌كه‌ی بۆ ئه‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌. ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نیه‌ ڕۆژی یەکشەممە، ١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هه‌تاوی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنە، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاته‌وه‌ ڕفێندرا و پاش دوو حەوتوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاشكرابوونی ناسناوی یه‌كێك له‌ قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” له‌ شاری سنه‌

-

ده‌ستبه‌سه‌كردنی “ڕه‌زا كۆشكی نژاد” له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

قەدەغەكردنی چاوپێكەوتن لە زیندانیانی بەندی ٤ی زیندانی ئێڤین

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی بومه‌له‌رزه‌لێدراو له‌ ئانتاكیه‌ی توركیا

-

خۆپێشاندانی به‌رینی خه‌ڵكی فه‌رانسه دژ به‌ ده‌وڵه‌ت

-

په‌یمان نوێ كردنه‌وه‌ی ئازادیخوازانی بانه له‌گه‌ڵ گیانه‌بختكردووانی ئه‌و شاره‌

-