کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی سزای زیندان بەسەر “سروور مەلایی” چالاکی مەدەنیی شاری سنە

سەپاندنی سزای زیندان بەسەر سروور مەلایی چالاکی مەدەنیی شاری سنە

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “سروور مەلایی”، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە کە لەکاتی بەڕێوەچوونی چلەی “ژینا ئەمینی” دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه‌ سزای ٣ ساڵ و ۶ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، “سروور مەلایی”، مامۆستای قوتابخانە و خەڵکی شاری سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنه‌وه‌ بە سەرۆکایەتیی دادوەر “فاریابی”، به‌ تۆمه‌تی “بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی چلەی ژینا ئەمینی”، سزای ٣ ساڵ و ۶ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی خەزەڵوەری ئه‌مساڵ لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی “ژینا ئەمینی”، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌  دەستبەسەر و پاش دوو حەفتە لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.