ئێلهام ئوستادی کە لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٤٠١ی چابەهار لەلایەن هێزە ئهمنیهتیهكانهوه بە توندوتیژیەوە دەستبەسەر کرابوو، سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوه.
بەپێی ڕاپۆرتی چالاکانی بەلووچ، ئێلهام ئوستادی لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی زاهیدان، بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی نیزام” سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوه. ئەم هاوڵاتییە بەلووچە، لە کاتی خۆپێشاندانهكانی دژ بە دەستدرێژی سێكسی سەرهەنگ ئیبراهیم کوچەکزایی، سەرۆکی ئینتزامی چابەهار بۆ سەر کچێکی تەمەن ١٥ ساڵەی بەلوچ، لە ڕۆژی ٣١ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢، بە زەبروزەنگ دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی زاهیدان گواسترایەوە. ئهو بهندكراوه پاش ١٥ ڕۆژ به دانانی وهسیقهی ٢٠٠ ملیۆن تمهنی له زیندان ئازاد كرابوو.