ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی مانگی ڕێبەندان، “موراد مورادی” تەمەن ٥١ ساڵ و خەڵکی گوندی “خورینج“ی سەر بە شاری پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای ٢٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران کە بە سەریدا سەپابوو، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی مانگی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی لە سێڕای “جڵدیان” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر و دوای ٢٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا و دواتر پاییزی ئەمساڵ لەلایەن دادگای ئینقلابی پیرانشار، بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێنرا کە دواتر ئەم سزایە بۆ دوو ساڵ و دوو مانگ و پازدە ڕۆژ بەندکران کەم کرایەوە.