کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی سزای دوو ساڵ زیندان بەسەر لاوێکی خەڵکی پیرانشار

سەپاندنی سزای دوو ساڵ زیندان بەسەر لاوێکی خەڵکی پیرانشار 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی به‌فرانبار، دادگای ئینقلابی پیرانشار سزای دوو ساڵ به‌ندكرانی ته‌عزیری به‌سه‌ر لاوێك به‌ناوی “عه‌لیڕه‌زا ڕه‌سوڵیانپوور” دا سه‌پاند.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “عەلیڕەزا ڕەسوڵیانپوور” تەمەن ١٩ ساڵ و ناسراو به‌ “ماردین” له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی پیرانشاره‌ و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردن لەلایەن دادگای ئینقلابی پیرانشاره‌وه‌، بە تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپ بۆ ئاژاوەگێڕی دژبه‌ ئاسایشی گشتی” سزای دوو ساڵ بەندکرانی ته‌عزیری بەسەردا سەپاوه‌.