ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی به‌فرانبار، دادگای ئینقلابی پیرانشار سزای دوو ساڵ به‌ندكرانی ته‌عزیری به‌سه‌ر لاوێك به‌ناوی “عه‌لیڕه‌زا ڕهسوڵیانپوور” دا سه‌پاند.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “عەلیڕەزا ڕەسوڵیانپوور” تەمەن ١٩ ساڵ و ناسراو به “ماردین” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی پیرانشاره و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردن لەلایەن دادگای ئینقلابی پیرانشاره‌وه، بە تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپ بۆ ئاژاوەگێڕی دژبه ئاسایشی گشتی” سزای دوو ساڵ بەندکرانی ته‌عزیری بەسەردا سەپاوه.