ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی مانگی بەفرانبار، چوار هاووڵاتیی بە ناوەکانی “مەنسوور شارەبان”، “ئەژدەر عەباسی”، “هیوا قوربانیئەقدەم” و “محەممەد ئەلیاسی” خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد، دوورخرانەوە بۆ شاری ئیرانشەهری سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو چوار هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ٢٠ی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی، لە زیندانی مەهاباد بۆ زیندانی بۆکان گوازرابوونەوە و دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگایی کردنیان ئازاد کرابوون. شایانی باسە ئەو چوار هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ڕۆژی شەممە ١٨ی مانگی خاکەلێوەی ٩٨ی هەتاوی، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ دوو حیزبی کوردستانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرابوون.