کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی سزای بەندکران و لێدانی قامچی بەسەر دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوه‌ سزای بەندکران و لێدانی قامچی به‌سه‌ریاندا سه‌پا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عەبدولڕەحمان محەممەدی‌ئەرشەد” ناسراو بە دکتۆر و “حاسڵ قەدۆ”، خەڵکی شاری پیرانشار، لە کاتێکدا بە تازەیی و پاش نزیک بە ٤ مانگ دەستبەسەربوون بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرابوون لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوه‌ سزای بەندکران و لێدانی قامچییان بەسەرداسەپا. به‌پێی هه‌واڵێكی دیكه‌، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی “دلێر مەردۆخی”، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بیانووی بانگکران بۆ بنکەی کەڵانتەری، ناوبراویان ڕفاندووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژرانی ٨ هێزی ڕژیم له‌هێرشی ئەمریكا بۆ سه‌ر بنكه‌كانی سپای قودس له‌سوریه

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ٤٥٠ خۆپێشانده‌ری فه‌ڕانسه‌و‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌

-

كۆبوونه‌وه‌ی دژبه‌رانی نتانیاهوو له‌ شاری له‌نده‌ن

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی ئیسلامی ڕژیم له‌ مه‌نچستر

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئازادیخوازان له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووان له‌ تاران

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی زاهیدان له‌ یه‌كه‌مین هه‌ینی خوێناوی ساڵی تازه‌

-