کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی سزای بەندکران و لێدانی قامچی بەسەر دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار

سەپاندنی سزای بەندکران و لێدانی قامچی بەسەر دوو هاووڵاتیی خەڵکی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوه‌ سزای بەندکران و لێدانی قامچی به‌سه‌ریاندا سه‌پا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عەبدولڕەحمان محەممەدی‌ئەرشەد” ناسراو بە دکتۆر و “حاسڵ قەدۆ”، خەڵکی شاری پیرانشار، لە کاتێکدا بە تازەیی و پاش نزیک بە ٤ مانگ دەستبەسەربوون بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرابوون لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوه‌ سزای بەندکران و لێدانی قامچییان بەسەرداسەپا. به‌پێی هه‌واڵێكی دیكه‌، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی “دلێر مەردۆخی”، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بیانووی بانگکران بۆ بنکەی کەڵانتەری، ناوبراویان ڕفاندووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.