لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، “ئیبراهیم تاری‌مورادی”، تەمەن ٥٦ ساڵ و خەڵکی شاری سنە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر “حوسێن سەعیدی” سزای یەک ساڵ بەندکران و پێدانی ٣٠ میلیۆن تمەن پارەی بەسەردا سەپا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە ڕایگەیاندووە: ئەم سزایە بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە دژی نیزام” لەڕێگەی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم بە سەر ناوبراودا سەپاوە و دوای ئەوەی بانگ کراوەتە دادگا بڕیارەکەی بۆ خوێندراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕێبه‌ندان هاوڵاتیه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “سۆران شه‌ریفی” به‌مه‌به‌ستی سزای تێپه‌ڕاندنی سزای ٧ ساڵ به‌ندكرانی كه پێشتر له لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه به‌سه‌ر ناوبراودا سه‌پابوو، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی شاری بۆكان كراوه.