کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی سزای بەندکران بە سەر ١٦ هاووڵاتیی لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا

سەپاندنی سزای بەندکران بە سەر ١٦ چالاکی کورد لە ماوەی یەک مانگی

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لقەکانی دادگای ئینقلاب و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی لە شارەکانی ئوستانی سنە و ورمێ سزای به‌ندكرانیان به‌سه‌ر لانی کەم ١٦ چالاکی سیاسی و مەدەنیدا سه‌پاندووه‌.

بەپێی ئاماری ناوەندەکانی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی مانگی مەی ٢٠٢٢دا، ١١ هاووڵاتیی لە ئوستانی سنە و ٥ هاووڵاتیی لە ئوستانی ورمێ لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بەگشتی به‌ ٢٧ ساڵ و ٣ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران و هەروەها ٧ ساڵ زیندانی هەڵپەسێڕدراو سزا دراون. بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە سێ چالاکی ژن و چالاکێکی ژینگەپارێز لە ناو سزادراوه‌كاندان.