کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر ژینگەپارێزێکی شاری دێگولان

سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر ژینگەپارێزێکی شاری دێگوڵان 2

“سامان میرەکی” تەمەن ٣٦ ساڵ چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی دێگولان کە نەورۆزی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر “حوسێن سەعیدی” سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو سزایە بە تۆمەتی “هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی بە سەر ناوبراودا سەپاوە و سزاکە بۆ ماوەی ٢ ساڵ هەڵپسێردراوە.” جێگای ئاماژەیە ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردان دوایین دانیشتنی دادگای “سامان میرەکی، ئارمان سەلیمی، ئیحسان بەهرامی، ئومێد ئەسەدی و ئومێد شێخی” بەڕێوە چووە و چوار کەسی دیکە لەو تۆمەتانەی کە خرابوویە پاڵیان بێبەری بوون. جێگای ئاماژەیە بەپێی هەواڵێکی دیکە لە شاری شنۆه‌وه‌ “کەماڵ قۆیتاسی” کە پێشتر سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ڕۆژی شەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هه‌تاوی دوای بانگ کران بۆ بەشی جێبەجێ کردنی سزاکانی دادگای ئینقلابی شنۆ، دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری شنۆ کرا.