سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی “ئەیووب مووسا“، “سیامەند خاڕەزم” و “هاوڕێ خواڕەزم” لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی دووی شاری شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر “ئەبووتالب خەلیل پوور” سەرجەم سزای ٩ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا.
بە پێی ئەو سزایە، “ئەیووب مووسا” تەمەن ٢٦ ساڵ بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم ” و “هەڵگرتن و گواستنەوەی چەک” سەرجەم سزای ٨ ساڵ بەندکران و پێ بژاردنی بڕی ٩ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار تمەن پارەی بە سەردا سەپاوە کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، زیاترین سزا واتە سزای ٥ ساڵ بەندکرانەکەی جێبەجێ دەکرێت. هەروەها، هەر یەک لە “سیامەند خاڕەزم” تەمەن ٢٧ ساڵ و “هاوڕێ خاڕەزم” تەمەن ٢٠ ساڵ بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم” هەر کامەیان سزای ٦ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.