“مازیار سەیدنژاد” چالاکی کرێکاری خه‌ڵكی ئه‌هواز، لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی خووزستانەوە، حوکمی سێ ساڵ و سێ مانگ زیندانی بە سەردا سەپێندرا.
ناوبراو لەلایەن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه، به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ به‌ندكران و به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به دوو ساڵ و ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه. شایانی باسه كه ئه‌و چالاكه كرێكارییه پێشتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو.