لەیلا حسێن زادە، چالاكی خوێندكاری و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی وڵات، سزای جێگرەوەی غەرامەت، بەرامبەر بە سەد ملیۆن تمەنی، بەسەردا سەپێندرا.
لەیلا حسێن زادە، پێشتر به هۆی چالاكییه‌كانی، له درێژه‌دان به خوێندن بێبه‌ش و سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنداربوو. ئه‌و چالاكه خوێندكارییه ڕۆژی ١٣ی خه‌رمانی ئه‌مساڵ، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامییه‌وه ئاگادارییه‌كی پێ گه‌یشت كه تێدا نووسیبوو، سزای زیندانه‌كه‌ی بۆ سه‌د ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی گۆڕدراوه.