بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران، بەرپرسی زیندانی قزلحەسار بە زیندانیانی ڕاگەیاندووە: لە ڕۆژی پێنجمی مانگی گوڵانەوە شەپۆلێکی نوێی لەسێدارەدان لەم زیندانەدا دەست پێ دەکات.
به‌پێی ئاماری ئه‌و ناوه‌نده، ساڵی ڕابردوو به شێوه‌ی مامناوه‌ند دوو كه‌س له ڕۆژێكدا له‌سێداره دراون و ئێستا بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی به‌ندكراوان و بنه‌ماڵه‌كانیان. جێگای ئاماژه‌یه كه زیندانی “قزل حه‌سار” یەکێکە لە زیندانە قەرەباڵغەکانی ئێرانه و زۆربه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم ئێعدام به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست سزایان سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.