کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

سەردەمی لات و چەقۆکێشە جینایەتکارەکان کۆتایی دێت

thumbs b c dfe1ea69999a6e8b76b7580e620898e5

ڕۆژی دووشەممە، ٧ی خەرمانان، دوازدەیەمین دەورەی مەجلیسی بێکارانی گەندەڵ و ئاڵقە لەگوێیانی خامەنەیی، کارەکانی خۆی بە ڕیاکاری و ستایشکردنی ناوبراو دەست کرد. لەم کۆبوونەوەیەدا جگە لە کەڕوبی، سەرجەم بەرپرسانی چەقۆخانەکانی پێشوو بەشدار بوون، کە هەر یەکە و خاوەنی چەندین دۆسیەی پڕ لە گەندەڵی و جینایەتن. محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پێشووی مەجلیس، سەرتیپی جینایەتکاری سپایە. شەخسی ناوبراو بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە کوشتارە جۆراوجۆرەکانی نەیاران و ناڕازییان و لەوانە کوشتاری بێ بەزەییانەی خوێندکاران لە ساڵی ٨٢ دا ڕۆڵی هەبووە و لە کاتێکیشدا کە پۆستی شارەداری تارانی بەدەستە بوو، چەندین دۆسیەی گەندەڵی گەورەی لێ ئاشکرا بوو کە لە ئاست هیچ کامیاندا وەڵامدەرەوە نەبووە. گەندەڵی بنەماڵەکەشی کە بە بەشداری و هەژموونی خۆی ئەنجام دراوە، بۆتە وێردی سەر زمانی چاک و خراپ، کە تەنها یەکێک لە ڕسواترینەکانی، بریتییە لەسیسمۆنی گەیت“. جگە لەم سەردارە جینایەتکارە، پێویستە ئاماژە بەو سەرۆکە بەتەمەنە هەڵبژێردراوەش بکرێت کە چەندین دۆسیەی گەندەڵی لە ژێر هەنڵگدایە. بەڵام ڕسواترینی ئامادەبووان، بریتی بوو لە محەممەد موخبر جێگری یەکەمی ڕەئیسی جەلادی ٦٧ و سەرپەرشتی کاتیی سەرۆکایەتی کۆمار. ناوبراو کە دەیان ساڵە بەشێوەیەکی نیمچە شاراوە لە خزمەت ئامانجە ئابووری و سەرکوتگەرییەکانی خامنەیی دا بوو، ئێستا بە شێوەیەکی ئاشکرا ڕەوانەی مەیدان کراوە. بە پێی ئەو زانیاریانەی کە تا ئێستا دزەیان پێکراوە، ئەم کەسە کە ئاخۆندزادەیە، لە دڵڕەقی و بێبەزەیی بووندا، دەستی کەمێکی لە ئاغا نەزان و قاتڵەکانی وەک ڕەئیسی و خامنەیی نییە. موخبر لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا، ساڵی ١٣٥٩، بە چەکەوە و لەگەڵ ئەحمەد جەننەتی سەرقافڵەی ئەو گرووپە لات و چەقۆکێشە بووە کە هێرشیان کردە سەر زانکۆی جوندیشاپووری ئەهواز. شەخسی ناوبراو بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەستی هەبووە لە کوشتن، بریندارکردن یان دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە خوێندکاران. شایەتحاڵێکباسلەوەدەکاتکەئەحمەدجەننەتیوەکئیمامجومعەیکاتیئەهوازلەنێودەسبەسەرکراوەکانداوتبووی،حەیفە

ئێوە لە سێدارە بدرێن. باشتر وایە فڕێتان بدەنە ناو ڕووباری کاروونەوە بۆ ئەوەی ببنە خۆراکی نەهەنگەکان. بە وتەی جەننەتی، کە لە تەمەنی ٩٨ ساڵیدا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەجلیسی دوازدەیەم دا کرد، موخبر و هاوکارە لات و چەقۆکێش و جینایەتەکارەکانی، تەرمی ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوانیان فڕێدابووە ناو دارستانەکانی ئەهواز و ڕووباری کاروونەوە. محەممەد موخبر بۆ ماوەی ١٤ ساڵ بەرپرسیستادی جێبەجێکاری فەرمانی ئیمامبوو. لێکۆڵینەوەکانی ڕۆیتەرز دەریانخستووە کە ئەم ڕێکخراوەیە بناغەی کاری خۆی لەسەر بنەمایدەستبەسەرداگرتنی بەردەوام و بەبەرنامەی هەزاران زەوی و موڵکی سەر بە خەڵکی ئاسایی ئێرانبنیات ناوە. هەروەها دەستی بەسەر موڵک و ماڵی ئەندامانی کەمایەتییە ئایینییەکانی وەک بەهاییەکان، بازرگانان و ئێرانییەکانی دانیشتووی دەرەوەی وڵاتیشدا گرتووە. ئەم دامەزراوەیە هەر ئێستاش بەردەوامە لە دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و دارایی زیندانیانی سیاسییعەقیدەتی و گەندەڵکاران و لە بواری بەڕێوەبردنی ئەم سامانانەشدا کاردەکات.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ساڵی ٢٠١٣ ڕایگەیاندبوو کە کۆی گشتی سەروەت و سامانی ستادی جێبەجێکاری ئیمام ٩٥ ملیارد دۆلارە. ئەم تەشکیلاتە بێ سەرەوبەرەیە، یەکێکە لە بناغە سەرەکییەکانی مافیای ئابووریی دەسەڵاتدار لە ئێران کە جگە لە عەلی خامنەیی، بەرامبەر بە هیچ کەسێک، وەڵامدەرەوە نییە. محەممەد موخبر کە ڕەنگە لە نمایشی هڵبژاردنی ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣دا بە فەرمی وەک سەرۆککۆماری داهاتوو دیاری بکرێت، جگە لە توانایی سەرکوتگەری، توانایی فریودانی خەڵکیشی هەیە. ناوبراو ڕێک ڕۆژی ٧ی مانگی جۆزەردان پلانێکی کۆن و تۆزلێنیشتووی لە هەگبەکەی دەرهێا و بە ناوی کۆمەڵە ڕێنماییەکی ٢٣ ماددەیی، خستییە بەردەم حکوومەت و پارێزگارەکان. بەپێی ئه‌م پلانه، که بەموعجیزە لە خولەکی ٩٠دا ناوی براوە، بەرپرسان لەلایەکەوە ئەرکدار کراون کە هەڵاوسان و بێکاری کەم بکەنەوە، بەرهەمێنان گەشە پێبدەن و هێزە بەناو پسپۆر، لێهاتوو، گەنج و شۆڕشگێڕەکان، لە دام و دەزگاکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، لەوانە پارێزگاکان، فەرمانداری و بەخشدارییەکاندا دابمەزرێنن و لەلایەکی تریشەوە ئەرکیان ئەوەیە کە لەسەر کەسانی ناڕازی و هاوڵاتیانی بیانی، زانیاری تەواویان هەبێت. لەو دەستوورانەی کە ئاماژەیان پێکرا، یەکەمیان، لە دام و دەزگای مافیایی، سەرتاپا گەندەڵ و نوقمی قەیراندا، بە کردەوە دەرنایەت. بەڵام دووەمیان ئەرکێکە کە وەزارەتی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپا، شەو و ڕۆژ بە بەردەوامی بەڕێوەی دەبەن. کۆکردنەوەی زانیاری و زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدان بۆ بەشداربووانی ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەجلیسی دوازدەیەم و شەخسی موخبریش، یەکێکە لە ئەرکە هەرە واجبەکان. ئەوان ڕۆژێک دوای دەستبەکاربوون، سەرکوتگەرێکی وەک قاڵیبافیان سەرلەنوێ وەک سەرۆکی مەجلیس هەڵبژاردەوە بۆ ئەوەی نیشانی بدەن کە پاش مردنی جەلادی ٦٧یش، هەموو شتێک لەجێی خۆیدایە. کاردانەوەکان و دەربڕینی خۆشحاڵی خەڵک لە پاش مەرگی ئەو جەلادە و هەروەها نووسراوە بوێرانەکانیان هاوکات لەگەڵ درێژەی مانگرتن و خەباتی کرێکاران و ژنان و دادخوازان، دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە نەک هەر دەتوانرێت هەموو شتێک لەجێی خۆیدا نەمێنێ، بەڵکوو کرێکاران و ژنانی خەباتکار و سەرجەم ئازادیخوازان، ئەو زەمینە و ئیمکانە ماددییەیان هەیە کە بتوانن ئەم کۆماری جەهل و جینایەتە لەگۆڕ بنێن. ڕۆژانی داھاتوو و ھەڵبژاردنی نمایشی ٨ی پووشپەڕ، کە بێگومان گەلێک چۆڵتر دەبێت لەو ھەڵبژاردنەی کە تیایدا ڕەئیسی وەک سەرۆک کۆمار دیاریکرا، بەڵگە و هۆکاری زیاتر بۆ سەلماندنی ئەم قەزاوەتە دەخاتەڕوو.