کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

سەربڕینی ژن و کچێک لە شاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان

سەربڕینی ژن و کچێک لە شاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان 3

چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش شەوی شەممە ١٣ی مانگی خاکەلێوە، لە گوندێکی سەر بە ناوچەی عەریشە لە باشووری شاری حەسەکە ژن و کچێکیان سەربڕی و کچێکی دیکەشیان بەسەختی بریندار کرد.

بەپێی وتەی چەند دانیشتوویەکی ئەو گوندە، چەند کەسێکی نەناسراو بە زۆرەملی چوونەتە ماڵی ئەو ژن و کچە و سەری هەردووکیانیان بڕیوە و کچەکەی دیکەشیان لە بەشی سەریەوە بەسەختی بریندار کراوە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانیەکانی شاری حەسەکە کراوە. جێگای ئاماژەی پیشەی ئەو بنەماڵەی دوورینی جل و بەرگ بووە و سەر بە هیچ حیزب و لایەنێکی سیاسی نەبوونە، هەر لەم پێوەندەدا چواردەوری ئەو ناوچەیە لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی هەسەدە بۆ دۆزینەوەی تاوانبارانی ئەو ڕووداوە گەمارۆ دراو