کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

سەبارەت بە ڕۆژی جیهانی ژنان

 

نووسین: وێلادیمیر لێنین

وەرگیڕان لە فارسیەوە: هیوا ئەمانی

سەرمایەداری، بەرابەری ڕواڵەتی لەگەڵ نابەرابەری ئابووری، و لە ئاکامدا کۆمەڵایەتی، تێکەڵ دەکا.ئەمە یەکێک لە تایبەتمەندیە سەرەکی و جیاکەرەوەکانیسەرمایەداریە، تایبەتمەندیەک کە لەلایەن هەوادارانی بۆڕژوازی و لیبڕاڵەکانەوە دەشاردرێتەوە، و بۆ دیموکراتە وردە بۆڕژواکان هەست پێکرا و درک پێکراو نیە. هەروەها لە ئەم تایبەتمەندیە جیاکەرەوەی سەرمایەداری، پێویستیەک دێتە مەیدان کە بریتیە لەوەی کە ئێمە لەگەڵ ئەوەی کە خەباتی لێبڕاوانە دەکەین بۆ بەرابەری ئابووری، بە ئاشکراشنابەرابەری سەرمایەداری بە ڕەسمیەت بناسین، وە تەنانەت لە هەلومەرجێکی دیاریکراویشدا، ئەم بە ئاشکرا بە ڕەسمی ناسینی نابەرابەریە وەکوو بنچینەیەک بۆ ڕێکخراویی دەوڵەتی پرۆلیتریا(یاسای بنەڕەتی شۆڕەوی)ڕەچاو بکەین.

بەڵام سەرمایەداری تەنانەت لەبابەت بە بەرابەری ڕواڵەتیشدا (بەرابەری لەبەرامبەر بە یاسادا، “بەرابەری” لەنێوان خەڵکی برسی و تێر دا، لە نێوان دەولەمەند و هەژار دا) ناتوانێ ناتەبایی نەبێ. یەکێک لە دەرکەوتە بەرچاوەکانی ئەم ناتەباییە، بریتیە لەپێگە و شوێنی نالەباری ژنانبەراورد بە پیاوان. هیچکام لە دەوڵەتە بۆڕژوازیەکان، تەنانەت پێشکەوتووترین دەوڵەتی کۆماری دیموکڕاتیکیش بەرابەری تەواوەتی ژنان و پیاوانی لەڕووی مافەوە دەستەبەر نەکردووە.

بەڵام کۆماری شۆڕایی ڕووسیا بە بێ بەفیڕۆدانی کات تەواوی پاشماوەکانی نابەرابەری لە پێگەی یاسایی ژناندا لەناو برد و بەرابەری تەواوەتی ژنی لە ناو یاساکانی خۆیدا دەستەبەر کرد.

دەوترێ کە باشترین پێوەر بۆ ئاستی فەرهەنگ، بریتیە لە پێگەی یاسایی ژن. لەم وتەیەدا، بەشێکی بچووک لە ڕاستیەکەی قووڵ بوونی هەیە. لەم ڕووەوە، تەنیا دیکتاتۆڕی پرۆلیتاریا، تەنیا دەوڵەتی سۆسیالیستیە کە دەیتوانی بە ئاستێکی بەرزتر لە فەرهەنگ بگا و هەرواشی کرد. کەوابوو پێکهێنان و دامەزراندنی یەکەمین کۆماری شۆڕایی -و هاوتەریب و لە پێوەند لەگەڵیدا، ئەنتێرناسیۆناڵی کۆمۆنیست- بە دڵنیایەوە پاڵنەرێکی نوێ، بێ هاوتا و بەهێزی بە بزوتنەوەی ژنانی کرێکار بەخشی. 

هەر بۆیە، کاتێک ئێمە باس لە کەسانێک دەکەین کە لە سیستەمی سەرمایەداریدا، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، بە شێوەیەکی تەواوەن یانکەم، دەچەوسێندرێنەوە؛ئەوە سیستەمی شۆڕایی، تەنیا سیستەمی شۆڕاییە کە دیموکراسی دەستەبەر دەکا. پێگە و شوێنی چینی کرێکار و جوتیارە هەژارەکان ئەوەی بەڕوونی نیشان داوە. هەل و مەرج و پێگە و شوێنی ژنان زۆربە ڕوونی دەرخەری ئەو ڕاستیەیە. 

بەڵام سیستەمی شۆڕایی، نیشاندەری ئەوەیە کە کۆتا خەباتی چارەنووسسازە بۆ لەناوبردنی چینەکان، بۆ بەرابەری ئابووری و کۆمەڵایەتی. بۆ ئێمە، دیموکڕاسی، تەنانەت دیموکڕاسی بۆ ئەو کەسانەی کە لە سەرمایەداریدا دەچەوسێندرانەوە، لەوانە دیموکڕاسی بۆ ڕەگەزی بندەست،کافی (بەس) نیە.

ئامانجی بزوتنەوەی ژنانی کرێکار، بەرابەری ڕواڵەتی نیە، بەڵکوو خەباتە بۆ بەرابەری ئابووری و کۆمەڵایەتی ژن. ئەرکی سەرەکی ئەوەیە کە ژنان بهێنینە مەیدانی کاری کۆمەڵایەتی بەرهەمهێن، لە “کۆیلایەتی ماڵ” ڕزگاری بکەین،لە ملکەچی خەمهێنەر و تێکەڵ بە سووکایەتی قەبوڵی کەشێکییەک جۆر و سنوورداری چێشتخانە و دایەنگەکان ڕزگاریان بکەین.

ئەمە خەباتێکی دوور و درێژە، خەباتێکە کە خوازیاری سەرلەنوێ داڕشتنەوەی ڕادیکاڵی تەکنیک و دابونەریتە کۆمەڵایەتیەکانە. ئەم خەباتە لەگەڵ سەرکەوتنی تەواوەتی کۆمۆنیزم کۆتایی دێ. 

تێبینی: ئەم بابەتە لە ٤ی مارسی ١٩٢٠ نووسراوە و لە میلیتانتی ژومارە ٥٨ دا بڵاو بۆتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

سەبارەت بە ئێکۆسۆسیالیزم

هێمن ئەمانی

“کاتێ رێ نوێن هەتاو بێت”

هێمن ئەمانی

هەڵبژاردن و ئازادی

هیوا ئەمانی

کۆتا هاوارم ببیستە!

لە دایک بوونی چاڕلی چاپڵین: پێداچوونەوەی “دیکتاتۆری گەورە”

“گیرۆدەیی” نەخۆشییەکی درێژخایەن و جیهانی!