ڕۆژی پێنجشهممه ٥ی مانگی خهزهڵوهر، سێ کەس لە پارێزگای سلێمانی بەهۆی سەیرکردنی خۆرگیرانەوە تۆڕی چاویان دەسووتێت.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، بەهۆی سەیرکردنی خۆرگیرانەوە سێ کەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆڕی چاویان سووتاوە. پزیشکێکی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو لە سەیدسادق دەڵێت: “کەسەکە هەست دەکات پەڵەیەک لە نێوەڕاستی بیناییدا دروست بووە، هەتا قەبارەی سووتانەکە زیاتربێت، قەبارەی ئەو پەڵەیەش گەورەتر دەبێت، چاکبوونەوەشی دەکەوێتە سەر رێژەی سووتانی تۆڕی چاوەکە.