ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی مانگی به‌فرانبار، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د میرزا ڕه‌حمانی” خه‌ڵكی گوندی “لۆن”ی سه‌ر به شاری كامیاران، و “ئه‌حمه‌د مه‌ولوودی” خه‌ڵكی گوندی “یۆنسلیان” و “حسێن خڵیانی” خه‌ڵكی گوندی “كۆئیك”ی سه‌ر به شاری نه‌غه‌ده به دانانی وه‌سیقه ئازاد كران.
به پێی زانیارییه‌كان، “محه‌ممه‌د میرزا ڕه‌حمانی” به هۆی به‌شداری له ڕێوه‌ڕه‌سمی پرسه‌ی “حه‌یده‌ر قۆربانی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، هه‌روه‌ها ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده ڕۆژی ١٤ی مانگی به‌فرانبار به شێوه‌ی نایاسایی له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئه‌منییه‌تی ورمێ كرابوون.