ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی قه‌تارێك له سه‌ر ڕه‌یل له ئه‌یاله‌تی مۆنتانای ئا‌مریكا، لانیكه‌م سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و به ده‌یان كه‌سیش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، حه‌وت واگۆنی ئه‌و قه‌تاره له ڕه‌یل چووه‌ته ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها به وته‌ی شیركه‌تی گوازتنه‌وه‌ی ڕه‌یلی موسافیران، ١٤٦ كه‌س موسافیری ئه‌و قه‌تاره بوون كه سێ كه‌سیان گیانیان له ده‌ست داوه و به وته‌ی ڕێكخراوی ئیمه‌نی هاتووچۆی ئا‌مریكا، ڵێكۆڵینه‌وه‌كان له سه‌ر هۆكار و چۆنیه‌تی ڕوودانی ئه‌و ڕووداوه ده‌ستی پێكردووه، به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌رمانی مۆنتانا، ئه‌گه‌ری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قۆربانیان هه‌یه.