ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مانگرتنی مریشک فرۆشانی ورده‌فرۆشی شاری مەریوان لە ناڕەزایەتی بە گران بوونی مریشکی عومده‌فرۆشی، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕ، پێی ناوه‌ته سێهەم ڕۆژی خۆیەوە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، مریشک فرۆشانی شاری مەریوان له ڕۆژی دووشەممە ٩ی پووشپەڕه‌وه، لە ناڕەزایەتیی بە گران بوونی مریشکی كوشتارگاكان، دەستیان داوه‌ته مانگرتن و دوکانەکانیان داخستووه. لە لایەکی دیکەوه، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕ، كرێكارانی کوشتارگای مریشک لە شاری سنەش مانیان گرت و داوایان لە دەوڵەت و بەڕێوەبەری مریشک فرۆشانی عومده‌فرۆشی ئەوشارە کردووه کە نرخی مریشک هەرزان بکەن، بەڵام کاربەدەستانی دەوڵەتی هه‌تا ئێستا هیچ وڵامێکیان بەم داخوازیه نه‌داوه‌تەوه.