کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

سێهه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی به‌ده‌خشانی ئه‌فغانستان

هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌شاری “فه‌یزئاباد”ی به‌ده‌خشان له‌ وڵاتی ئه‌فغانستان، كۆمه‌ڵێك له‌ شارۆمەندان و چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ كابۆلی پایته‌خت كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی والی به‌ده‌خشان و مه‌حاكمه‌ی له‌ لایه‌ن دادگا‌ بوون.

ناڕازییان خوازیارن كه‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان بۆ گۆرینی والی ئه‌م وەلایه‌ته‌، والی نو‌ێ له‌ خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌ست نیشان كات. ناڕازییان له‌ شاری “فه‌یزئاباد” ناوه‌ندی ولایه‌تی به‌ده‌خشان، ڕێگه‌كانی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م شاره‌یان داخست. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتوانی ئه‌م شاره‌ له ‌به‌رانبه‌ر بینای والی له‌م شاره‌، كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان  له‌ ئاست به‌دواكه‌وتنی ده‌ست به‌كار بوونی سه‌دی “شورئابه‌ك”، گرانی نرخی كاره‌با، كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌ و نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت له‌م ولایه‌ته‌ ده‌ربڕی. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ هێزه‌كانی پۆلیس له‌گه‌ڵ ‌خۆپیشانده‌ران تێكهه‌ڵچوون و چه‌ندین كه‌س بریندار بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆردوومانی بنكه‌ و باره‌گاكانی حیزبی دیمۆكرات و پژاك له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌

komalah

مانگرتن له‌ خواردنی ڕۆژنامه‌نووسێك له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 22 كه‌سی دیكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌

komalah

درێژه‌ی خۆپێشاندانه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

komalah

ناڕه‌زایه‌تی ١٢٠٠ كرێكاری په‌یمانی شیركه‌تی موخابراتی ئیسفه‌هان

komalah

بێكاربوونی ١٣٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی “كه‌سرا پۆلیمر”ی یه‌زد

komalah