کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سێهه‌مین ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی سه‌نعه‌تی فوولاد له‌ ئه‌هواز

سێهه‌مین ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی سه‌نعه‌تی فوولاد له‌ ئه‌هواز

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی سه‌نعه‌تی فوولاد له‌ ئه‌هواز بۆ سێه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی سه‌نعه‌تی فوولادی ئه‌هواز خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌  ده‌ركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار بوون. كرێكارانی ناڕازی له‌ دروشمه‌كانیان دا ڕایانگه‌یاند: ئێمه‌ كرێكاری فوولادین دژبه‌ نادادپه‌روه‌ری و سته‌م ده‌جه‌نگین.