ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی فولادی شادگان بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ئاست ناڕوونی چاره‌نووسی پیشه‌ییان كۆبوونه‌وه.
كارخانه‌ی فولادی شادگان ناوه‌ندێكی سه‌نعه‌تی تازه ده‌امه‌زراوه‌یه كه هێشتا به فه‌رمی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه نه‌كراوه‌ته‌وه. به پێی زانیارییه‌كان، هه‌زار و سه‌د كرێكار له‌و پڕۆژه كاریان كردووه و ٧٠٠ كه‌سیان بڕیاری ده‌ركردنیان بۆ ده‌رچووه و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوودا له‌سه‌ركار دوور بخرێنه‌وه. كرێكارانی ناڕازی ماوه‌ی سێ ڕۆژه له ئاست ناڕوونی چاره‌نووسی پیشه‌یی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، بڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم نه‌چووه به‌ده‌م داخوازییه‌كانیانه‌وه.