کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سێهه‌مین ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ ناوچه‌ی پارسی جنووبی

سێهه‌مین ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ ناوچه‌ی پارسی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی ڕه‌شه‌مه‌، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له‌ پڕۆژه‌كانی پارسی جنووبی بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان له‌ په‌یمانیه‌وه‌ بۆ قه‌راردادی، وه‌لانانی شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌ ته‌علیق كراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار، پێدانی مه‌ره‌خه‌سی دوو به‌ دوو بۆ كرێكارانی پشتیوانی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و دابینكردنی بیمه‌ی كارامه‌ بوون.