ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی سه‌نعه‌تی فوولاد له ئه‌هواز بۆ سێهمین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی سه‌نعه‌تی فوولادی ئه‌هواز خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره ده‌ركراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار بوون. كرێكارانی ناڕازی له دروشمه‌كانیان دا ڕایانگه‌یاند: ئێمه كرێكاری فوولادین دژبه نادادپه‌روه‌ری و سته‌م ده‌جه‌نگین.