کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وامی مانگرتنی كرێكارانی گرووپی مللی فولاد له‌ ئه‌هواز

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی ڕه‌شه‌مه‌، كرێكارانی گرووپی مللی فولادی ئه‌هواز بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی گرووپی مللی فولادی ئه‌هواز ماوه‌ی سێ ڕۆژه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌سه‌كار ده‌ركردنی هاوكاره‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ و داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار ده‌كه‌ن. كرێكارانی فولاد هه‌روه‌ها خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه‌، گۆڕانی گرێبه‌ستی كرێكارانی په‌یمانكاری بۆ قه‌راردادی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، بیمه‌ و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

گیان له‌ده‌ستدانی ٧٠ كه‌س له‌ ڕۆژانی جێژنی ڕه‌مه‌زان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران

-

زیادكردنی ئاوی دەریاچەی ورمێ بەراورد بە ساڵی پار

-

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی هەناردەكردنی كاڵا له‌ تورکیاوه‌ بۆ هەرێمی کوردستان

-

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی نیكشار له‌ئاست نه‌بوونی پزیشك و كادری ده‌رمان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی زابۆل له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

-

بڕینی ئاوی زیندانی خۆڕه‌م ئاوا و وه‌رگرتنی به‌رتیل له‌ به‌ندكراوان

-