ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی فوولادی خووزستان له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م ئۆستانداری خووزستان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، چاكسازی له بواری مه‌عیشه‌ت، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان و وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی وه‌به‌رهێنان، دابین كردنی قه‌ته‌عاتی پێویست بۆ وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانی شیركه‌ت و په‌رداختی حه‌قی خراپی كه‌ش و هه‌وا و سه‌ختی كار بوون.