ڕۆژییهكشهممه٦یمانگیخهرمانانلهدارستانهكانیمهریوانئاگرێككهوتهوهكهماوهیسێڕۆژهبهردهوامهوتائێستازۆرترله١٠٠هێكتارلهدارستانهكان سووتاوه.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئاگر له دارستانه‌كانی “ده‌ری نه‌شكاش” له ناوچه‌ی مه‌ریوان كه‌وتووه‌ته‌وه و تائێستا ده‌یان هێكتار له‌م دارستانه سووتاوه. به وته‌ی ڕێكخراوی سه‌وزی چیا ئاگر گرتنی دارستانه‌كان به ئه‌نقه‌ست بووه. چالاكوانه ژینگه‌ییه‌كان باس له سووتانی ١٠٠ هێكتار له دارستانه‌كان له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ده‌كه‌ن. شایانی باسه كه هه‌وڵی دانیشتووانی ناوچه‌كه بۆ كۆنترۆڵ كردنی ئاگركه به هۆی به‌ربڵاویی مه‌ودای ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه بێ ئاكام بووه و ئه‌م ئاگره به‌شێكی زۆر له دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی گرتۆ‌ته‌وه و تا كاتی ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه هه‌روا به‌رده‌وامه.