ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی باشووری ئێران بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، گۆڕانی قه‌رارداد، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه، هه‌روه‌ها به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی به‌خشنامه‌كانی ساڵی ١٤٠٠ بوون.