رۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ سی و نۆهه‌مین ڕۆژ خۆپیشاندانه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له شاره‌كانی “تاران” “قاییم شه‌هر” “سه‌رده‌شت” و “مه‌هاباد” دژبه كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام بووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی ئه‌م شارانه ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان كردوویانه‌ته و گۆڕه‌پانی خۆپێشاندان دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی بوو. له شاری “مه‌هاباد” ڕێگای هاتوچووی هێزه ئه‌منییه‌كانیان داخستووه و له شه‌قامه‌كانی “كاروون” و “جه‌یحوون”ی شاری تاران دژی كۆماری ئیسلامی درووشمیان وته‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان تێكهه‌ڵچوون و له شاری “سه‌رده‌شت” به كۆبوونه‌وه‌ی ناڕزایه‌تیی و گڕدانی لاستیك په‌یوه‌ست به خۆپیشاندانه‌كان بوون.