کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

‌سی و سێهه‌مین حه‌فته‌ی كارزاری نا بۆ ئێعدام له‌ ئێران

سی و سێهه‌مین حه‌فته‌ی كارزاری نا بۆ ئێعدام له‌ ئێران 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌رمانان، به‌ندكراوانی سیاسی له‌ ٢١ به‌ندیخانه‌ی ئێران بۆ سی و سێهه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژبه‌ سزای ئێعدام مانیان له‌ خواردن گرت.

كارزاری نا بۆ ئێعدام كه‌ له‌ زستانی ساڵی ١٤٠٢ و پاش له‌ سێداره‌دانی ژماره‌یه‌ك به‌ندكراوی سیاسی ده‌ستی پێكرد، ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و ته‌نانه‌ت ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش په‌یوه‌ست به‌و كارزاره‌ بوون. به‌ندكراوانی سیاسی مانگرتوو له‌ به‌یاننامه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یانه‌ ڕێزیان له‌ یادی ڕامین حسێن په‌ناهی، لوقمان و زانیاری مورادی گرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی نوێ كرده‌وه‌. به‌ندكراوان داویان له‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا كرد له‌ دووهه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا یه‌كگرتووانه‌ ڕووبه‌ڕووی ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ست و جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی بوه‌ستن و ڕیگه‌ نه‌ده‌ن گه‌نجانی وڵات به‌ ئاسانی له‌ سێداره‌ بدرێن.