ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ندكراوانی سیاسی له ٢٢ زیندانی ئێران بۆ سی و حه‌وته‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژبه سزای ئێعدام مانیان گرت.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ڕۆژی جیهانی “دژبه ئێعدام”، به‌ندكراوانی سیاسی مانگرتوو ڕایانگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامی له ڕۆژانی ١٠، ١١ و ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر ٣٠ به‌ندكراوی له سێداره داوه و سێ كه‌سیان ژن بوون. به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به ئێعدام به ناوی “مه‌حموود ده‌همه‌رده” به‌هۆی بێبه‌شكردن له ده‌رمان له زیندانی زابۆل گیانی له ده‌ست داوه و حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو كه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ناچار به دانپێدانان دژبه خۆی كرابوو، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ورمێ به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. به‌ندكراوانی مانگرتوو ڕایانگه‌یاند كه تا ئه‌و كاته‌ی كۆماری ئیسلامی كۆتایی به ئێعدام بێنێت درێژه به چالاكییه‌كانیان ئه‌ده‌ن.