به پێی ڕۆژژمێری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ١٧ی ئۆكتۆبر، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ڕۆژی نێوه‌نه‌ته‌وه‌یی، ڕیشه‌كێش كردنی هه‌ژاری ناودێر كراوه. پێشینه‌ی ڕۆژی جیهانیی خه‌بات له‌گه‌ڵ هه‌ژاری بۆ ساڵی ١٩٨٧ی زایینی و كۆبوونه‌وه‌ی نزیك به ١٠٠ هه‌زار كه‌س له مه‌یدانی “ترۆكادێرۆ” له پاریس، ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به یادی قوربانیانی هه‌ژاری، برسییه‌تی، توندوتیژی و سه‌ركوت و تۆقاندن به‌ڕێوه‌چوو و چه‌ندین ساڵ دواتر، كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به په‌سند كردنی بڕیارنامه‌یه‌ك له ساڵی ١٩٩٣دا، ڕۆژی ١٧ی ئۆكتۆبری وه‌ك ڕۆژی جیهانیی ڕیشه‌كێش كردنی هه‌ژاری به‌ڕه‌سمی ناسی و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ڕۆژه‌ی به وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م ڕێكخراوه پێشنیار كرد. له به‌ڵگه‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، هه‌ژاری به‌م شێوه‌یه وه‌سف كراوه:
“كه‌مبوونی داهات بۆ بژێوی پایه‌دار، برسییه‌تی و به‌دخۆراكی، نه‌بوونی سه‌رپه‌نا و جلوبه‌رگ، نه‌خۆش بوون و ده‌رمان نه‌كران، بێ سه‌وادی و مه‌دره‌سه نه‌ڕۆیشتن، له شێوازه جۆراوجۆره‌كانی هه‌ژارین. ئه‌م دیارده‌یه، هه‌روه‌ها، خۆی به شێوه‌ی نه‌بوونی توانای به‌شداری كردن له پڕۆسه‌ی بڕیاردان له بواره‌كانی كلتووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی نیشان ده‌دات. هه‌ژاران، گه‌لێك زیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و بێ عهداڵهتییان به‌رده‌كه‌وێ كه له ئیراده‌ی ئه‌وان به‌ده‌ره”.
ڕێكخراوی خۆراك و كشت و كاڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (فائو)، به وه‌ها پێناسه‌یه‌ك له هه‌ژاری، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی خۆی له‌ناوبردنی هه‌ژاری و برسییه‌تی تا ساڵی ٢٠٣٠ ڕاگه‌یاندووه. ئه‌م ڕێكخراوه به ده‌ستكاری كردنی ئاماره‌كان، باسی له هاتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌ژاری و برسییه‌تی له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا كردووه، به‌ڵام ڕاستییه‌كان به‌جۆرێكی دیكه‌ن. له ساڵی ١٩٩٣ه‌وه كه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م ڕۆژه‌ی ناودێر كردووه، هه‌ژاری نیسبی و هه‌ژاریی تۆخ و مه‌ودای نێوان هه‌ژاری و سه‌روه‌ت زیادی كردووه. به پێی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی جیهانیی خۆراك، یه‌ك ملیارد و سێ سه‌د ملیۆن مرۆڤ، كه ده‌بێته ٢٣ له‌سه‌دی جیهان، هه‌ر به‌و پێوه‌رانه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له هه‌ژاریدا ده‌ژین. له‌و نێوه‌دا پتر له ٨٢٠ ملیۆن كه‌س واته یه‌ك نۆهه‌می جه‌معییه‌تی جیهان، له‌گه‌ڵ برسییه‌تی، به‌مانای شه‌و به‌برسی سه‌رنانه‌وه، به‌ره‌وڕووه.
ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه كه تێیدا هه‌ژاری بێداد ده‌كات. به‌ڵام بۆ بینینی سیمای ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ژاری له ئێران، هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئامار و زانیاریی بڵاوكراوه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه، كار به جێیه‌ك ناگه‌یه‌نێ. له باروودۆخێكدا كه كارگێڕانی ڕژیمی ئیسلامی ته‌نانه‌ت ئاماری قوربانیانی به‌ڵا سرووشتییه‌كانیش ده‌ستكاری ده‌كه‌ن، له حاڵێكدا كه سه‌باره‌ت به نه‌خۆشیی كۆرۆنا، به نهێنكاری و دانی زانیاریی ناڕاست، بوونه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م نه‌خۆشیه، نابێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین كه ئاماری واقعیش له‌م بواره‌دا بده‌نه ده‌ر.
هه‌ژاری له ئێران هه‌م ڕیشه‌ی له سیاسه‌ت و هه‌م له ئابووریی كۆماری ئیسلامی دایه. له بواری سیاسییه‌وه: كۆماری ئیسلامی به پێداگری له‌سه‌ر درێژه‌ی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق، به ده‌ست تێوه‌ردانی له قه‌یرانه ناوچه‌ییه‌كان، به به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌ی ئاژاوهخوازانهی ئه‌تۆمی و مووشه‌كی، به ته‌رخانی كردنی ملیاردها دۆلار بۆ په‌ره‌پێدانی دامه‌زراوه ئایینیه‌كان، هه‌مووی ئه‌وانه له سه‌ر به‌ستێنی گه‌نده‌ڵیی جێكه‌وتووی ماڵی، تریلیۆنها دۆلار له سه‌روه‌تی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته و به‌رهه‌می ڕه‌نج و كاری ئه‌وانی به‌فیڕۆ دا. له‌بواری ئابووریشه‌وه: به په‌یڕه‌و كردنی ئابووریی نێئۆلیبڕالیستی، واته خسووسی سازییه‌كان، لێدانی سوبسیده‌كان و هێنانه‌خواره‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریی كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌ركردنی هێزی كار و بێكار كردنی به‌رینی كرێكاران به بێ پێدانی بیمه‌ی بێكاری، لابردنی مه‌زایای كرێكاری وه‌ك حه‌قی مه‌سكه‌ن و بیمه ده‌رمانییه‌كان، هه‌مووی ئه‌وانه له‌سه‌ر به‌ستێنی قه‌یرانێكی قووڵی ئابووری، له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری برسییه‌تین له ئێران. ئه‌مڕۆ، پتر له ٧٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئێران، ٤ تا ٥ قات له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین. ئه‌م باروودۆخه به نۆبه‌ی خۆی، سه‌رهه‌ڵدانی ئازاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك: له‌ش فرۆشی، تووش بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر، زبڵگه‌ڕی، كارتۆن خه‌وی منداڵانی كار و خۆكوژیی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
دیكتاتۆری و زبر و زه‌نگ، ته‌وه‌رۆم و گرانی، بێكاریی ده ملیۆنی، برسییه‌تی و هه‌ژاری و ناكۆكیی قووڵی چینایه‌تیی، جه‌ماوه‌ری ماف پێشێلكراوی كۆمه‌ڵگای وه‌گیان هێناوه. بێگومان، جه‌ماوه‌ری كرێكار و خه‌ڵكی ئازار چێشتووی ئێران كه پتر له چوار ده‌یه‌یه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ڕژیمه چه‌وسێنه‌ر و جه‌نایه‌تكاره بۆ باشتر كردنی باروودۆخی كار و بژێوییان خه‌بات ده‌كه‌ن، له‌م باروودۆخه‌شدا، هه‌روا درێژه به خه‌باتیان ده‌ده‌ن. كرێكاران و خه‌ڵكی سته‌ملێكراو كه له‌ژێر گوشاره‌كانی ژیاندا، كارد به ئێسقانییان گه‌یشتووه، ڕێگایه‌كیان بێجگه‌له ئه‌وه نییه كه بۆ ڕزگاری له‌و جهحهنهمهی كه ڕژیمی سه‌رمایه‌داری بۆی ساز كردوون، قۆڵی هیمه‌ت هه‌ڵكه‌ن و به بێ ترس له سه‌ركوت و ڕه‌شبگیری، سه‌رسه‌ختانه‌تر و سوورتر له ڕابردوو، دژبه هۆكار و بڕیارده‌رانی هه‌ژاری و فهلاكهتی ئابووری، نه‌به‌ردی چاره‌نووس سازی خۆیان له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌ره‌وپێش به‌رن.