لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیەی ڕابردودا، کۆنترۆڵ کردن و زاڵ بوون بەسەر بواری ئاموزش و پەروەرشدا بەردەوام یەکێک لە کێشە و گرفتەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بووە. ڕژیم بۆ ئهوهی دهست بهسهر ئهم بوارهدا زاڵ بێت و پێش به لە شکست هێنانی دین لە بەرانبەر زانستدا بگرێت، قوتابخانەکانی کردۆتە مەکتەبی ئاموزشی مەزهەب، خورافات و مەکتەبی مەحفوزاتی توتی ئاسا. لەم شوێنانەدا بەجێگای ئەوەی کە یارمەتی منداڵان و لاوان بدرێت تا خۆیان و دنیای دەوروبەریان بەو جۆرەی کە هەیە بناسن، دانش ئاموزان وادار دەکەن کە مێشکیان لە زانیاری ناپێویست، زیادی و ئاوەژوو کراو بئاخنن. لە مەدرەسە و ئاموزشگاکانی ئێراندا بەجێگای ئەوەی کە ئاخرین دەستکەوتە زانستیەکان و کۆی زانیاری بەشەری لە بواری ئاموزشدا کەڵک لێوهربگیرێت و دانش ئاموزەکان له دوایین دهستگهوتهكان ئاگادار بن، قەبارەیەکی قورس لە خورافاتی مەزهەبی لە لایەن ئاخوندەکان، پاسدار موعەلیمەکان، خاهەر زەینەبهكانهوه بە مێشکیاندا ئەکرێت.
دانش ئاموزەکان لە هەمان ساڵەکانی سەرەتای خوێندن و مەدرەسەوە دەبێ نوێژ کردن و رۆژو گرتن فێر بن و پەند و ئهخلاقیاتی پێغەمبەرەکان و ئیمامەکان بناسن. کچان دەبێ فێربن کە چلۆن بە ڕەگەزی دووهەم بوون، بێمافی تەواو و مەوقعیەتێکی ژێر دەستەیی کە کتێبی ئاسمانی بۆی بەدیاری هێناون عادەت بکەن. دەبێ فێربن کە چلۆن لەژێر چارشێو و مەقنەعەدا تاڵ بە تاڵی قژیان بشارنەوە. وشیار ترین و خاوەن توانا ترین دانش ئاموزەکان دەبێ ببنە کەسانێک کە بە باشی قورئان لەبەر دەکەن.
ئاشکرایە کە لە فەزایەکدا کە بۆگەنی کۆنەپەرستی هەموو شوێنێکی داگرتوە، لە فەزایەی پڕ لە تەعلیماتی دینی و تەرحی مەسایلی دوور له بە ژیانی ڕاستەقینە و مەشغڵە زەینیەکانی دانش ئاموزەکانەوە، ئیتر کلاس و دەرس و مەدرەسە بۆ دانش ئاموزان نهك سهرنج راكێش نابێ بهڵوو دەبێتە شوێنێکی ماندوکەر و کەسەر ئاوەر.
لە مەدرەسەکانی ئێراندا کتێب و مەتنە ئەدەبیەکان بەبێ سرنجدانە توانایی فەردی، زەوقی و هونەری دانش ئاموزەکان بوونەتە ئامرازێک بۆ تەرویج و پەرەدان بە خورافات. ناوەرۆکی ئەم کتێبانە هیچ سرنج ناداتە مەسایل و نیازەکانی لاوان. دانش ئاموزان بۆ دەستەبەر کردنی نمرەی قەبوڵی و چوونە کلاسی بانترەوە، بابەتەکان توتی ئاسا لەبەر دەکەن، بەبێ ئەوەی کە بەلایانەوە سرنج ڕاکێش بێت و بەبێ ئەوەی زەوقی ئەدەبیان تێدا هەڵخرێنێ. کتێبەکانی تاریخ نەتەنیا مێژووی واقعی گەشەی کۆمەڵگا بە دانش ئاموزەکان ناناسێنن بەڵکو بە ئاوەژوو پیشاندانی رووداوە مێژوویەکان و قسە کردنی یەکلایەنە لەسەر کەسایەتیە مێژووییەکان بەبێ سرنجدان لەو بوارە کۆمەڵایەتیانەی کە تێیدا سەریان هەڵداوە، دانش ئاموزەکان بە دوور لە هەموو جۆرە واقع نیگەریەک باردێنن و هەموو جۆرە مەیل به خوێندنهوه و توێژینەوەیەک سهبارهت به، رووداوه مێژووییەکان لە بەین ئەبەن. ئاموزشی زمانە خاریجیەکان لە غیابی ئۆلگو و ڕێوشوێنی دەرس وتنەوەی گونجاو و بە هۆی نەبوونی ئیمکاناتی و هاسانکاری پێویست بۆتە بابەتێکی قورس و تاقەت پروکێن.
لەگەڵ ئەوانەدا ڕێوشوێنی دەرس وتنەوەش زۆر جێگای ڕەزایەت نییە. زانستی دهرونناسی نیشانی ئەدات کە لاوان بۆ پەروەردە کردنی هێزی عهقڵانی خۆیان پێویستیان بە شوێنێکی جەمعیە بۆ توێژینەوە و پشکنینی بابەتە تەجروبی و زانستیەکان و قسە و باس کردنی بەکۆمەڵ و هاوبەش لە بارەیانەوە. ئەوان دەبێ وێرای پەروەردە کردنی زانستی و فەننی، ئازادانە چەمک و تەسەوراتی زەینی خۆیان دروست بکەن و کۆمەڵیک لە مەفروزاتی زانستی کە لە زەینیاندا بەدی دێت بدەنەبەر ئەزمون و تاقی كردنهوه. بەڵام لە مەدرەسەکانی ئێراندا بەهۆی زۆری قوتابی لە کلاسەکاندا، نەبوونی کاتی پێویست و نەبوونی ئازمایشگا و کارگا بە ڕادەی پێویست و یان ئیمکاناتی گونجاو لە شوێنە ئاموشیەکاندا، موعەلیم بۆتە تهنها سەرچاوەی گشت ئاموزشەکان. ئەم جۆرە ڕێوشوێنانە دەرفەت و مەجالی توێژینەوەی بە کۆمەڵ و گۆڕینەوەی ڕا و سرنج و بەشداری کردن لە بوارە جۆراو جۆرەکاندا لە دانش ئاموز زەوت دەکات و ئەوان ناچارن توانایی خۆیان بۆ لەبەر کردنی توتی ئاسای ئەوەی مامۆستا بە زمانیدا دێت بەکار بێنن.
لە مەدرەسەکانی ئێراندا لە لایەکەوە بە هۆی زۆری قەبارەی کتێبە دەرسیەکان، کەم بوونی کات و زۆری دانش ئاموزان و لە لایەکی دیکەوە بەهۆی زاڵ نەبوونی هەمە لایەنەی موعەلیم بەسەر بابەتەکاندا، دانش ئاموز دەرفەت و مافی بەشداری و ڕا دەربڕینی دەست ناکەوێ. ئەم شێوە دەرس وتنەوەیە بەر بە گەشە کردن و دەرکەوتنی تواناییەکانی شاگردەکان دەگرێت و کلاسەکانی دەرسی کردۆتە شوێنێکی بێزارکەر. ئەو کاتەش کە کلاسەکانی دەرس ببنە شوێنێکی بێزارکەر، کاردانەوەی سروشتی دانش ئاموزان هێندێک جار لە لایەن مامۆستاوە بە جنێو و تەنبێ کردنی جەستەیی زۆرترین لەتمە لە کسایەتی منداڵ و تازە لاو ئەدرێت.
کاتێک کە مامۆستاکان لە بەرهەمی دەرس وتنەوەیان لە کلاسدا ڕازی نین و یان نیگەرانی ئەوەن کە شاگردەکانیان ئەوەی کە فێری بوون لەبیریان بچێتەوە، تەکلیفی زۆر دەخەنە سەریان تا لە ماڵەوە ئەنجامیانبدەن. ئەم شێوەیە کە بەداخەوە زۆر باوە دانش ئاموزان لە دەرس و مەدرەسە بێزار دەکات.
بێجگە لەوە لە سیستمی ئاموزشی ئێراندا سرنجێکی ئەوتۆ نادرێتە وەرزش و پەروەردە کردنی جەستەیی و دەور و نەخشی باشی سەبارەت بە منداڵان و تازە لاوان. منداڵان و تازە لاوان بەهۆی نەبوونی شوێنی گونجاو لە ئاستی شار و یان دێهاتەکاندا و هەروەها بەهۆی ژیان لە ئاپاڕتمان و ماڵی چکۆلە و شلوغدا شوێنێکیان بۆ وەرزش و یاری کردن نییە. فەزای بەرتەسکی مەدرەسەکانیش دەرفەتێکی وەها بۆ قوتابیهكان نادات.
لەم بارودۆخەدا تەنیا بە هاتنە مەیدانی هێزی بەرینی دانش ئاموزان و خوێندکاران، موعەلیمان و ماموستایانی تێکۆشەر دەکرێ هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ زاڵ بوون بەسەر فەزای ئاموزشیدا توشی پووچهڵ بكرێتهوه. تەنیا بە پێكهێنانی ناوهندهكانی خهباته کە دەکرێ ڕژیم لەم هێرشە کۆنەپەرستانەیەیدا وادار بە پاشەکشە بکرێت. سەرکەوتنی زانست بەسەر کەللە ویشکی دینیدا زەمانەت و داخوازی ئازادیە سیاسیەکان و جیایی دین لە ئاموزش و پەروەرشی لهم ڕێگایهوه بە کردەوە بەسەر ڕژیمدا دادهسهپێ.