کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

سیریزا، سوڕانەوە بەرەو ڕاست

رۆژی ٢٠ی سیپتامبر بەرابەر لەگەڵ ٢٩ی خه‌رمانان، لە یۆنان هەڵبژاردن بەڕێوەچوو. ئەمە سێهەمین هەڵبژاردنێک بوو کە لەمساڵدا ئەنجام دراوە. حیزبی سیریزا بە بەدەستهێنانی زیاتر لە ٣٥ لەسەدی دەنگەکان و ١٤٦ کورسی پاڕلمانی لە کۆی ٣٠٠ کورسی پارلمان، زۆرترین دەنگی بەدەست هێنا. سیریزا لەگەڵ حێزبێکی دەستەڕاستی دژی په‌نابه‌ر بەناوی “یۆنانیە سەربەخۆکان” کە باس لە دژایەتی لەگەڵ بەرنامە ریازەتیە ئابووریەکان دەکات، ئیتیلافی کرد تا بتوانێ کابینەکەی پێکبێنێت. ئەم حێزبە لە هەڵبژارادندا ١٠ کورسی بەدەست هێناوە. لەم هەڵبژاردنەدا لەکۆی ئەو کەسانەی دەیانتوانی دەنگ بدەن، تەنیا ٤٥ و دوو دەهۆمی لەسەدیان بەشداری هەڵبژاردن بوون.حیزبی سیریزا لە مانگی ژانویەی ئەمساڵدا بە پلاتفۆڕمێکی دژی ریازەتی ئابووریەوە لە هەڵبژاردندا بەشداری کرد و بە بەدەستهێنانی ١٤٩ کورسی بە دەسڵات گەیشت. ئەلکسیس سیپراس ڕێبەری حیزب بەڵێنی دا هەرکە بە دەسەڵات بگات، نە تەنیا ڕیازەتی ئابووری داسەپاو لە لایەن یەکێتی ئوروپا، بانکی ناوەندی ئوروپا و سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو ناسراو بە ترویکا رادەگرێت، بەڵکوو سیاسەتە دژی ئینسانیەکانی پێشوش هەڵدەوەشێنێتەوە. ئەو قەولیدا کرێکارە دەرکراوەکانی کەرتی گشتی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆسەر کارەکانیان، بیمەی بێکاری ببوژێنێتەوە و یارمەتیە دەوڵەتیەکان بێنێتەوە گۆڕێ. ئەم حیزبە بە زیاد کردنی مالیاتی خاوەنانی سەرمایە گەورەکان، توانی بەشێک لە تەعەهودەکانی جێبەجێ بکات. بەڵام دوای ٦ مانگ دەست و پەنجە نەرم کردن لەگەڵ ترویکا نەیتوانی ئەو، ڕازی بە بەخشێنی بەشێک لە وامەکان، دواخستنی دانەوەی قیستەکان و دانی وامی نوێ بە یونان بکات. ئەوان خوازیاری بەکردەوە دەرهاتنی بێ کەم و کەسری تەعەهوداتی ریازەت کێشانی پێشتر و یان دەرچون لە یەکێتی ئوروپا بوون و باڵی چەپی سیریزا داواکاری خۆڕاگری و چونەدەر لە یەکێتی لە ئەگەری درێژەی گوشارەکان بوون. بەڵام باڵی ڕاست کە تەسلیم بوونی لە مێشکدا بوو لە مانگی ژوئیەدا راپرسیەکی راگەیاند بەو هیوایەی کە جەماوەری خەڵک دەنگ بە سازش لەگەڵ ترویکا بدەن. بەڵام بە پێچەوانەی چاوەڕوانیەکانی سیپراس و هاوبیرەکانی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش بە زۆرینەی دەنگ خۆڕاگری لەبەرانبەر مەرجەکانی ترویکایان هەڵبژارد. سەرەرای ئەم راستییە باڵی ڕاستی سیریزا زەمینەی دەرکردنی باڵی چەپی لە حیزب خۆش کرد و بۆ وەرگرتنی وامی نوێ بە هەموو مەرجەکانی ترویکا ڕازی بوو. ئەم کردەوە تەسلیم تەڵەبانەیە شەپۆلێک لە خەبات و ناڕەزایەتی پەرەپێدا و سیپیراسی ناچار کرد دەست لەکار بکێشێتەوە و هەڵبژاردنی سێهەم ڕابگەیەنێ. ئێستا ئەم حیزبە گەڕاوەتەوە بۆ سەر دەسەڵات تا مه‌رجه‌كانی بانکدارانی ئاڵمان و سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو بەکردەوە دەربێنێ. راگەیەنەرە بۆرژواییەکان لە پێشدا رایانگەیاندبوو کە لەم هەڵبژاردنەی دوایدا هەر کەسێک بێتە سەرکار، ئەوە ترویکایە کە قسەی کۆتایی دەکات.540

یونان وەک باقی وڵاتانی ئوروپایی، خاوەنی دوو حیزبی سوننەتیە کە لە ئیستلاحی بۆرژوازیدا چەپ و ڕاستیان پێدەڵێن. حیزبی دیموکراسی نوێ باڵی ڕاست و حیزبی سوسیال دیموکرات ناسراو بە پاسۆک، دەچێتە خانەی باڵی چەپەوە. نەبوونی مەقبوڵیوتی ئەم دوو حێزبە سوننەتیە لەبەر قەبوڵ کردنی ڕیازەتی ئابووری داسەپاو لە لایەن ترویکاوە، ئیمکانی بە سیریزا دا تا لە یۆنان کابینە پێکبێنێ. زۆربەی ئەم حێزبە، کە بە چەپی نوێ و یان چەپی ئیفراتی ناو دەبرێن و ئەساسەن لە ئۆستادانی دانیشگا و خوێندکاران پێكهاتووە، هەوڵیدا ناڕەزایەتی کرێکاران و بێبەشانی کۆمەڵگا لەدژی بەرنامەی ریازەتی ئابووری رێبەری بکات. بەڵام هەر ئەو جۆرەی کە ئەزمونەکانی تا ئێستا نیشانی داوە خەبات لەدژی سیاسەتی ریازەتی ئابووری کە لە لایەن یەکیه‌تی ئوروپا و ناوەندە ماڵیەکانیەوە لەدژی خەڵکی یونان پەیڕەو دەکرێت، بەبێ هاوسەنگ کردنی سەروەت، بەبێ هێرش بۆسەر بەرژەوەندیەکانی چینی سەرمایەداری یونان، بەبێ موسادرەی سەرمایە گەورەکان و کورت کردنەوەی دەستی سەرمایەی ماڵی و بانکدارانی یونان لە هێرش کردنەسەر کار و ژیان و بەڕێچونی کرێکاران ئیمکانپەزیر نییە. یەکێتی ئوروپا و ناوەندە ماڵیەکانی بە پشت بەستن بە چینی سەرمایەداری یونان بەرنامە ریازەتییه‌ ئابووریەکانیان بردۆتە پێشێ. وامە وەرگیراوەکان لە ناوەندە ماڵیەکانی ئوروپا کراوەتە گەروی سەرمایەدارانی یونانیەوە تا بە پشت بەستن بە توند کردنەوەی چەوساندنەوەی چینی کرێکاری یۆنان قازانجی زیاتر بەدەست بێنن. لە خەبات لەدژی بەرنامە ریازەتییه‌ ئابووریەکانی داسەپاو لە لایەن یەکێتی ئوروپاوە کە لەژێر ناوی بەستەی نەجاتدا ئەدرێن چینی کرێکاری یۆنانی لەگەڵ بانکداران و چینی سەرمایەداری یۆنان خستوەتە بەرەیەکەوە. چینی کرێکاری یۆنان تەنیا بە ریزبه‌ندی لە بەرانبەر چینی سەرمایەداری یۆنان و بانکدارەکاندا دەتوانێ پشتیوانی چینی کرێکاری ئاڵمان و فەڕانسە و سپانیا و باقی وڵاتانی تری ئوروپایی بۆلای خۆی ڕاکێشێ و لە بەرەیەکی چینایەتی یەکدەستدا خەبات لەدژی ئەو بەرنامە ریازەتی ئابووریانەی کە کارزارێکی فەراکیشوەرین، بەرێتە پێشێ.

سەرەڕای وەرچەرخان بەڕاستی سیریزا دەبێ قەبوڵی بکەین کە حەرەکەتێک بەرەو چەپ لە ئوروپادا کەوتەوەتە ڕێ. ئەم حەرەکەتە هەرچەند لە ئاسۆی بۆرژوازی واوەتر ناچێت، بەڵام دەرس وەرگرتن لە تەجروبەکانی دەتوانێ رێگا خۆشکەری هێزە دژی سەرمایەداری و سوسیالیستیەکان بێت. لەپاڵ سیریزادا حیزبی پودموس لە سپانیا، چەپی یەکگرتوو لە ئیسلوونی و بەرەی تازە پێکهاتووی کرێکارانی کورواسی دەبێ لەم بەرەیەدا ببینین. کرێکارانی وشیار هەڵبژاردنی “جێرمی کوربین” وەک رێبەری حیزبی کارگەری ئینگلیسیش لەم چوارچێوەیەدا هەڵدەسەنگێنن. لە ناخی ئەم قەیرانەی ئێستادا و شپرزەیی بۆرژوازی و بێ ئاسۆیی چینی کرێکار سوڕانەوە بەرەو ڕاستی سیریزا دەتوانێ هەڵگری گەلێک دەرس و ئەزمونی بەنرخ بێت بۆ چینی کرێکار. یەکەم و گرینگ ترین دەرس ئەوەیە کە چینی کرێکار پێویستی بە حیزبی کومونیستی خۆی واتە حیزبێک هەیە کە بە ستراتیژی روونی سوسیالیستی و گرتنەبەری تاکتیکی گونجاو لە خەباتدا بەشداری بکات و كۆمه‌ڵگای کرێکاری بۆ هێرش کردنەسەر سەرمایە و بۆ بەرپا کردنی شۆڕشێکی کرێکاری ئامادە بکات. قەیرانی ساختاریی نیزامی سەرمایەداری زەمینە عەینەیەکانی ئەم بابەتەی بۆ کرێکاران فەراهەم کردووه‌.