کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سۆنامی خوكوژی له‌ پارێزگای كرماشان

سۆنامی خوكوژی له‌ پارێزگای كرماشان 2

له‌ ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا، پێنج گه‌نجی خه‌ڵكی شاره‌كانی شاباد و داڵاهوو له‌ پارێزگای كرماشان له‌ ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه‌ كۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه‌.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا چوار لاوی خه‌ڵكی شاباد به‌ ناوه‌كانی “ئه‌میر سه‌هامی” ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ، “فه‌ردین مێهرابی”، “ساسان به‌رادپور” وه‌رزشوان و “پوریا گه‌راوه‌ندی” پاڵه‌وانی وه‌رزشی له‌ ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسین و خواردنی حه‌بی برنجه‌وه‌ كۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه‌. هه‌روه‌ها له‌ گوندی “كانی چه‌رموو”ی سه‌ر به‌ شارستانی داڵاهوو گه‌نجێك به‌ ناوی “ئه‌رده‌شیر گه‌ڵاڵی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ له‌ ڕێگه‌ی خۆكوژیه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌. نه‌بوونی هه‌لی كار، هه‌ژاری سه‌پێندراو به‌سه‌ر خه‌ڵك، نه‌بوونی ئازادی و سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی حكوومه‌ت، بێ هیوایی و په‌ره‌سه‌ندنی ئێعتیاد له‌ نێو بنه‌ماڵه‌كان و ….هه‌تد سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی هه‌ڵكشانی ئاماری خۆكوژی له‌ پارێزگای كرماشانه و به‌رپرسانی ڕژیم وه‌كوو هه‌میشه هیچ بایه‌خێك به‌ ته‌ندرووستی جه‌سته‌یی و ده‌روونی خه‌ڵك ناده‌ن.