کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

سپای پاسداران ڕێکخراوێکی ئینسان کوژی تیرۆریستیە

00fce470 8eab 4305 a929 2b61a896feba 690

  هەشتەکی سپای پاسداران وەک ڕەوتێکی تیرۆریستی، لە ماوەیەکی کورتدا گەیشتۆتە سنوری ٥ ملیۆن. بە ملیۆن کەس لە خەڵکی شەریف و ئازادیخوازی ئێران و ناوچەکە خوازیاری دانانی سپای پاسدارانن لە لیستی ڕەوتە تیرۆریستیەکاندا. پارڵمانتارەکان،، کەسایەتیە سیاسی و فەرهەنگیەکان لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە خوازیاری بە تیرۆریست ناوبردنی سپای پاسدارانن.

سپای پاسداران ڕێکخراوێکی مافیاییە کە لە نێوخۆ و دەرەوەی ئیران خەریکی کاری تیرۆریستیە. سپا لە کوشتنی سەدان هەزار کەس لە ئێران، عێڕاق، سوریە و یەمەن، ئەفغانستان و لوبنان بەشداری هەبووە و هەیە. بەم دواییانەش لە شەڕ لەدژی خەڵکی ئۆکڕاین سپای پاسداران لەگەڵ ڕوسیە هاوکاری تەسلیحاتی هەیە بە تایبەت لە بواری ناردنی پەهباد دا.

سپای پاسداران وێڕای بەشداریکردنی ڕاستەوخۆ لە عەمەلیاتی تیرۆریستیدا، لەگەڵ زۆربەی سازمانە تیرۆریستیە چالاکەکان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئافریقا لەوانە حەشدی شەعبی لە عێڕاق، حیزبۆللە لە لوبنان، ڕەوتە شێعەکان لە سوریە، ئەفغانستان و یەمەن هاوکاری هەیە.

سپای پاسداران بە بەشداری ڕاستەوخۆ لە بازرگانی مادەی هۆشبەر، و بە یارمەتی مافیایەکی ئابووری کە لە ئیختیاری دایە، هەزینەی ئاموزش و تەیارکردنی باقی گوروپە تیرۆریستیە ئیسلامیەکان دابین دەکات. بەشێک لە تیرۆرەکانی سپای پاسداران لە ئاستی ناوچەکە و دنیادا لە ڕێگای باندە چالاکەکان لە مادەی هۆشبەر، هەناردەکردنی چەک، قاچاغی ئەرز و کۆچبەرانەوە بەڕێوەدەچێت.

سپای پاسداران بە پێی گەلێک بەڵگەی توێژەران لە بواری تیرۆریزمدا، گەورە ترین و بەهێز ترین سازمانی تیرۆریستیە لە ئاستی دنیادا. سەرجەم هێزە چەکدار و ئەمنیەتیەکانی ئێران بە شێوەیەک لەژێر چەتری سپای پاسداراندا کاردەکەن. سپا بەشێکی گەورەی ئابووری و بازاڕی وڵات، هاوردەکردن و هەناردەکردن، سەرچاوەی ماڵی و کانەکان، بانکەکان و دامەزراوە ماڵیەکانی لە ئیختیار دایە.

سپای پاسداران هەموو مەیدانە تەبلیغاتیەکان، ئاموزش، پەیوەندی دەرەوە، پۆست و کاربەدەستانی حکومەتی و ناوچەیی خستۆتە ئیختیار خۆیەوە. قاسم سولەیمانی و سپای قودس سیستم و پیشەسازی هەوایی، زەمینی و دەریایی، گواستنەوە و گەیاندنی وڵاتی خستۆتە خزمەت پەرەدان بە نفوزی حکومەتی ئیسلامیەوە و شاخەکانی دەرەوەی سنوری تیرۆریزمی سپای پاسدارانی بەکار هێناوە.

سپای پاسداران وێڕای بەشداری ڕاستەخۆ لە تیرۆر ردنی بەسەدان نەیاری ڕژیم لە دەرەوەی وڵات، لە هەموو ناڕەزایەتیەکانی چوار دەیەی ڕابردودا لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستان، بەلوچستان و خوزستان بە شێوەیەکی بەرین لە عەمەلیاتی تیرۆریستیدا دەوری سەرەکی گێڕاوە.

سپای پاسداران دەوری سەرەکی لە ڕفاندن و کوشتنی نەیارانی ناسراوی ڕژیمدا هەیە و بە دەیان و سەدان تۆڕی زیندانی شاراوە لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات و بە هاوکاری لەگەڵ گوروپە تیرۆریستەکانی ناوچەکە بەڕێوەدەبات.

خەڵکی کوردستان زیاتر لە چوار دەیەیە لەگەڵ چالاکیە تیرۆریستیەکانی سپادا ئاشنان و قوربانی زۆریان داوە. سپا لە کوردستان چ وەک هێزێکی نیزامی، ئەمنیەتی و ئیداری و چ وەک سازمانێکی تیرۆریستی کەوتۆتە بەر نەفرەتی قوڵی خەڵکی کوردستان.

داخوازیڕاستەقینەیزۆربەیهەرەزۆریخەڵکیئێرانگرتنومحاکەمەکردنیسەرجەمسەرانوفەرماندەجەنایەتکارەکانیئەمهێزەتیرۆریستیەیە. خەڵکی شەریف و ئازادیخوازی ئێران، ناوچەکە و دنیا بە حەق خوازیاری ئەوەن کە هەموو زەرفیەت و ئیمکاناتی کۆمەڵگای جیهانی بۆ بەرتەسک کردنەوەی واقعی و کاریگەر لەدژی ئەم ڕەوتە مافیاییە بخرێتە کار. زۆر دوور نییە ئەو ڕۆژەی کە فەرماندەکان و بەرپرسانی ئەم جەریانە تیرۆریستی و ئینسان کوژە لە دادهایەکی بە ئاشکرادا وڵامدەرەوەی جەنایەت و تالان و بڕۆکانیان بن.