به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “سووری بابایی چگینی” چالاكی مه‌ده‌نی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری ڕاگیراو له زیندانی چووبینده‌ری قه‌زوێن، له‌لایه‌ن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی شارستانی محه‌ممه‌دیه‌ی قه‌زوێن به ٧ مانگ زیندانی دیكه مه‌حكووم كراوه. هه‌روه‌ها “مه‌هناز ته‌ڕاح” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو له په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌دا به چوار ساڵ و چوار مانگ به‌ندكران مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سووری بابایی چگینی” به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ٧ مانگ زیندان سزا دراوه و له تۆمه‌ته‌كانی “هاندانی خه‌ڵك بۆ چالاكی دژبه ڕژیم” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” بێ‌تاوان ناسێندراوه. ناوبراو تا به ئه‌مڕۆ سزای ١٨ مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و به‌رپرسانی قه‌زایی وتوویانه تاكوو داوای لیبوردن نه‌كات، ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی كه‌م ناكرێته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، “مه‌هناز ته‌ڕاح” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو كه ساڵی ڕابردوو به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وت و له زیندان ئازاد كرا، له په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌دا به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی بۆ تێكدانی ئاسایشی گشتی” به سێ ساڵ و ٨ مانگ زیندان و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ٨ مانگ زیندانی دیكه مه‌حكووم كراوه. مه‌هناز ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و زۆرترین سزا واته سێ ساڵی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.