ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هێزە ئینتزامییەکانى کۆمارى ئیسلامى لە ناوچەیەکى شارى سەقز و بە ئامانجى تێکدانى ماڵی هاووڵاتییه‌كی هه‌ژاری ئه‌و شاره، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناوبراو و له‌گه‌ڵ بێرێزی و لێدان ماڵه‌كه‌یان به‌سه‌ریدا ڕووخاندووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم هاووڵاتییە له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌بوونی ژوورێکى ١٥ مەترى لە ناوچەى “قاراواى” دەوروبەرى شاری سەقز دروست کردووە بۆ ئەوەى تیایدا بمێنێتەوە، کەچى هێزە ئینتزامییەکان لێیان ڕووخاندووە. جێی ئاماژه‌یه كه گرانی، نه‌بووونی و هه‌ژاری له ئێران ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕوو له زیادبووندایه و تا ده‌روات ڕێژه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی بێ ماڵ و و جێگه‌ن و له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه‌كانی دیكه ده‌مێننه‌وه به‌رز ده‌بێته‌وه.