به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، چه‌ند به‌ندكراوی خه‌ڵكی كرماشان له لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیمه‌وه سووكایه‌تییان پێكراوه و له ناوه‌ندی ئه‌و شاره و له پێش چاوی خه‌ڵك، گه‌ڕێندراون.
به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و كه‌سانه‌ی به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به زیندان مه‌حكووم كردووه و به شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه له پێش چاوی خه‌ڵك و له نێوه شه‌قامه‌كانی كرماشان سووكایه‌تییان پێكردوون و كه‌رامه‌تیان شكاندوون. به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤی كرماشان، ئه‌و شێوه‌ی هه‌ڵسووكه‌وته‌ی ڕژیم پێشێلكردنی ته‌واوی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه و كۆمه‌ڵگا نابێت له ئاست ئه‌و پێشێلكاریانه بێده‌نگ بێت.