ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی مانگی به‌فرانبار، دووكانێكی سافكاری له شه‌قامی زه‌یتوونی بۆكان ئاگری تێبه‌ربوو و به‌هۆیه‌وه پێنج ماشێن سوتان و زیانێكی زۆر به خاوه‌ن دووكانه‌كه گه‌یشت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی ئاگرگرتنی سافكارییهك له شه‌قامی زه‌یتوونی بۆكان پێنج ئۆتۆمبێلی نێو گاراژی دووكانه‌كه به ته‌واوی سووتان و كۆڵه‌كه‌ی بیناكه‌ش به‌هۆی به‌رزی ئاستی گه‌رمای ئاگره‌كه‌وه چه‌ما و دیواره‌كانی ده‌ورووبه‌ری بیناكه‌ش ڕووخا هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه بڕیاری دا ئه‌و بینایه كه دوو نهۆمی شوێنی نیشته‌جێ بوونی خه‌ڵكه، به ته‌واوی چۆڵ بكرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌مه سێهه‌مین ڕووداوی نه‌خوازراوه له شاری بۆكان ڕوو ده‌دات و له دوو ڕووداوی پێشوودا چه‌ندین هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.