ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، ئاگر كه‌وته دارستانه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وڵاوا و له‌وه‌ڕگه‌كانی سێ گوندی ئه‌م ناوچه‌یه كه به یارمه‌تی تیمه‌كانی ئاگركۆژێنه‌وه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه كونترۆڵ كرایه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی به‌رپرسی ئیداراه‌ی “مه‌نابعی ته‌بیعی”، له ئاگركه‌وتنه‌كانی سه‌وڵاوا، جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌كانی گونده‌كانی “سه‌روماڵ”، “چه‌شمیده‌ر” و “بۆڕییه‌ر”، لانیكه‌م ٩٠ هێكتار له له‌وه‌ڕگه ودارستانه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه به ته‌واوی له ناوچوون. جێی ئاماژه‌یه كه بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگره ڕۆڵی ئه‌ندامانی ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزی “پاكۆ”ی كۆساڵان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ناوچه‌كه زۆر به‌رچاو بووه.