به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی ژینگه‌یی “ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان”، ٦٠٠ هێكتار له دارستانه‌كانی مه‌ریوان به‌هۆی تۆپبارانی سپای پاسداران و ئاگردانی به ئه‌نقه‌ستی له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه سووتاوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ١٩٥ هێكتار له دارستانه‌كانی “كانی قوڵه‌جان” سه‌ر به گوندی “بێلوو” له ڕێكه‌وتی ٣٠ جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ تا ٣ی پووشپه‌ڕ له ئاگر دا سووتاوه. هه‌روه‌ها دارستانی گونده‌كانی “وه‌سنه” و “خه‌یرئاباد” له ڕێكه‌وتی ١٦ بۆ ١٨ی پووشپه‌ڕ له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیم ئاگر دراوه و ٣٥٥ هێكتار جه‌نگه‌ل له ناو چووه. له ڕێكه‌وتی ٢٠ی پووشپه‌ڕیش ٧٠ هێكتاری دیكه له دارستانه‌كانی گوندی “بایه‌ڵه” ئاگر دراوه و سه‌رجه‌م ٦٠٠ هكێتار له جه‌نگه‌ڵه‌كانی مه‌ریوان له ناو چووه.