کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سووتانی ١٦ كه‌شتی سپای پاسداران له‌ باشووری ئێران

سووتانی ١٦ كه‌شتی سپای پاسداران له‌ باشووری ئێران 2

کەناڵى سکاى نیوز ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: ژمارەیەك كەشتی سپای پاسداران لە دوورگه‌ی قشم له‌ باشووری ئێران له‌ ئاگردا سووتاون.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌ی سكای‌نیووزدا هاتووه‌، ئاگرێك لە بنكەی دەریایی سپای پاسدارانی ئێران لە دوورگەی قشم لە باشووری ئێران كەوتووەتەوە، لە ئەنجامدا ١٦ كەشتیی سەربازیی ئێرانی، کە بەشێک لەوانە هەڵگری كارمەندانی سەربازیی بەرەو یەمەن بوون، له‌ ئاگردا سووتاون. هێشتا زیانه‌ گیانیه‌كانی ئه‌و ڕووداوه‌ و هۆكاری ئاگرگرتنی ئه‌و ١٦ كه‌شتیه‌ ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه‌.